"چەند مێرمنداڵێک ئەو کارەیان کردووە"

لە کەلار شوێنێکی یاری منداڵان سوتێنرا

میلاد جەلال – کەلار

دوێنی شەو سێ مێرمنداڵ دەرگای سەرەکی شوێنێکی یاری منداڵانیان شکاندووە و ئاگریان لە یارییەکان بەردەواوە، خاوەنەکەی دەڵێت، دەزانین ئەوانەی سووتاندوویانە تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 15 ساڵان بوون، چاوەڕێین ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پۆلیس تەواو بێت.

بەوتەی خاوەنی ئەو شوێنەی یاری منداڵان، بەهۆی سووتانی یاریەکان دوو هەزار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.