کەی خۆڵبارین دەبێت؟

کەش جێگیرە و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەڵام پێشبینی ئەوە نەکراوە کە باران لە هیچ ناوچەیەک ببارێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرماش وەک دوێنێ دەبن، بەڵام سبەینێ زیاتر بەرز دەبنەوە و ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 9.2.2024

خێراى با / لەسەرخۆ ( 10 – 15 )کم/س دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانى گەرماى دوێنێ.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 18
سلێمانی : 16
دهۆک : 18
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 18
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 8
گەرمیان : 21