سیڤی وەزیرە نوێیەکان بەس بەڵێی پەرلەمانی ماوە‌

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر

سیڤی هه‌ر سێ كاندیدی‌ وەزارەتەكانی پێشمەرگە، ئەوقاف و وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری بەغدا، گەیشتونەتە پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمان بەس بڵێ بەڵێ، رێباز بیرکۆتی و ئەحمەد عەسکەری و ئەحمەد کانی دەبنە وەزیر.

عه‌باس فه‌تاح ساڵح په‌رله‌مانتارى یەکێتی سەلماندی کەزانیارییەکەی +964 پراستەو وتی “سیڤییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانن و چاوه‌ڕێین له‌كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا به‌ ده‌نگدان متمانه‌یان پێبدرێ”، بەڵام هێشتا دیار نییە کەی پەرلەمان ئەو کۆبوونەوەیە دەکات، ئەگەرچی بەنزیکەیی ئەوە یەکلابووتەوە کە دەنگی پێویست دەهێنن، چونکە پێشوەختە پارتی و یەکێتی کە زۆرینەی پەرلەمان پێکدەهێنن لەسەریان رێککەوتوون.

 بەپێی زانیارییەكانى +964، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە نوسراوی فەرمی سیڤی هەر سێ كاندیدەکەی ناردووەتە پەرلەمانی كوردستان، بڕیاره‌ بەر لە 48 كاتژمێر له‌ دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان پێیان، بخرێنە بەردەم پەرلەمانتاران.

هه‌ریه‌ك له‌ رێباز بێركۆتی كاندیدى بۆ وەزیری پێشمەرگە و ئەحمەد عەسكەری بۆ وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا لە پشكی یەكێتی، ئەحمەد كانی بۆ وەزیری ئەوقاف و كاروبارى ئایینی لە پشكی پارتى، سیڤیه‌كانیان له‌چاوه‌ڕوانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆبونه‌وه‌ى داهاتووى په‌رله‌مانن بۆ ده‌نگدان و متمانه‌دا پێیان.

رێباز بیرکۆتی دەچێتە شوێنی شۆڕش ئیسماعیل، چونکە یەکێتی بەهۆی بڕیاری ناوخۆییەوە دەیەوێ بیگۆڕێت، ئەحمەد عەسکەری دەچێتە شوێنی خالید شوانی، چونکە شوانی بووە وەزیری داد لەعێراق، ئەحمەد کانی دەچێتە شوێنی پشتیوان سادق، چونکە ئەمەی دووەمیان ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتییەو ئەو حیزبەش بڕیارێکی هەیە کە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی نابێت پۆستی حکومیان هەبێت.