حکومەتیش خەریکی دوو بەنداوە

لە ئاکرێ جوتیاران 25 پۆندیان دروستکردووە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

لە سنوری قەزای ئاکرێ تاوەکو ئێستا، ئەو پۆندانەی لەو سنوورە دروست کراون، توانای کۆگاکردنی سێ ملیۆن مەتری سێجا ئاویان هەیە، ئیدارەی خۆجێی ناوچەکە دەستیکردووە بە دروستکردنی دوو بەنداو.

زۆرترینی رێژەی ئاوی کۆگاکراو لە ناوچەکە کەوتوونەتە سنوری ناحیەی دینارتە، و نزیکەی 35 پۆندی تێدایە.

رەمەزان شەریف، بەرپرسی هۆبەی ئاودێری لە ئاکرێ بە 964ی وت، دەستکراوە بە دروستکردنی دوو پۆندی مامناوەند، لە ناحیەی بجیل و هەروەها گوندی شەرمن کە ئێستا بە رێژەی 40%‎ کارەکانیان تەواوکراوە، و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕی 855 ملیۆن دیناری بۆ هەردوو پڕۆژەکە تەرخانکردووە.

هەموو پۆندەکانی ئاکرێ سەررێژ بوون

هەموو پۆندەکانی ئاکرێ سەررێژ بوون

پۆندەکەی بجیل، دەکەوێتە نزیک سەنتەری ناحیەکە زیاتر لە 13 مەتر بەرزە و نزیکەی 150 هەزار مەتر سێجا ئاو لەخۆ دەگرێت، هەروەها پۆندەکەی گوندی شەرمن 16 مەتر بەرزە و نزیکەی 350،000 مەتر سێجا ئاو لەخۆ دەگرێت، رەمەزان شەریف وای وت.

لە سنوری قەزای ئاکرێ و ناحیەی دینارتە، 25 پۆند کە بچووکن جوتیاران خۆیان دروستیان کردووە، بە وتەی بەڕێوەبەری ئاودێری ئاکرێ بێت، ئەوان سەرپەرشتی کارەکەیان کردووە، دروستکردنی ئەو پۆندانە بۆ کشتوکاڵی سنوورەکە کاریگەری هەبووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا