هێز لای باڵیۆزخانەی ئەمریکایە

هێرشەکەی بەغدا کاریگەری لەسەر بەهای دینار دەبێت؟

964+
ئەحمەد مستەفا

هێزێکی تایبەت “بازنەیەکی ئەمنییان” لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دروستکرد، شرۆڤەکارێک پێی وایە، ئەگەر هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا رووبدات، “بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەهای دینار دادەبەزێت”.

جگە لە هوتافی خەڵک لە ناوچەی تەقینەوەکە، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەمریکا، عیراق و گروپە چەکدارەکان، بکەری هێرشەکەی بەغدایان یەکلانەکردووەتەوە، بەپێی زانیارییەکانی 964، هێزێکی تایبەت لە ناوچەی سەوزی بەغدا بڵاوەی پێکراوە، ئەوەش بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و سەرجەم دامەزراوە دیپلۆماسی و نێردەی وڵاتان.

لە بەغدا دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیسترا

لە بەغدا دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیسترا

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.2.2024، بیلال رەئوف شرۆڤەکاری سیستمە داراییەکان بە 964ی وت، لە ئەگەری پشتڕاستبوونەوەی ئەنجامدەری هێرشەکەی بەغدا کە ئەمریکا ئەنجامی دابێت، تەنیا یەک خۆپیشاندان و هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەی، بەسە بۆ ئەوەی بەهای دینار بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو داببەزێت.

ئەو پێی وایە، خودی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبیلەکە، کاریگەری لەسەر بازاڕی دراو ناکات، ئەگەر هاتوو تەنیا کاردانەوەکان بە ئیدانە و بە ئامانجگرتنی بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق سوریا بێت، لەلایەن گروپە چەکدارە شیعییەکانەوە.

دوای ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر 9:35 لەناوچەی مەشتەلی بەغدا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک، دەرکەوت دوو سەرکردەی باڵای کەتائیبی حزبوڵا لەناو ئۆتۆمبێلەکە هەن و کوژراون.

پاشماوەی ئەو موشەکەی ئۆتۆمبێلەکەی بەغدای کردە ئامانج ...

پاشماوەی ئەو موشەکەی ئۆتۆمبێلەکەی بەغدای کردە ئامانج بڵاوکرایەوە