"تیمەکان گەیشتوون"

لە رێگەی بانە بەفر هەرەسیهێنا و کەوتووە بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا

964+
ئەحمەد مستەفا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6.2.2024، لەسەر رێگەی بانە بۆ سەقز- ی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەفر هەرەسیهێناوە و کەوتووتە سەر شەقامێکی سەرەکی کە ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر هاتوچۆیان تێدا کردووە.

میدیا خۆجێییەکانی بانە دەڵێن، دووجار بەفر لە هەمان ناوچە هەرەسی هێناوە، بە گوێرەی هەندێک دیمەن بێت کە 964 بینویەتی، کارمەندانی رێگاوبانی شاری بانە لە هەوڵی سۆراغی ئۆتۆمبێلە گیرخواردووەکان و کردنەوەی رێگاکەن.

تائێستا دوا زانیاری نییە لەبارەی هەبوونی زیانی گیانی، بەڵام بە گوێرەی دیمەنە ڤیدیۆییەکان بێت، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر کەوتوونەتە ژێر هەرەسی بەفرەکە، وە تیمەکانی خزمەتگوزاری بەفرەکە بە شۆفڵ لادەدەن.

پویا قادرزادە، دانیشتوویەکی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ئەو هەواڵی هەرەسهێنانی بەفری لە رێگەی نێوان بانە و سەقز بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتی، “خەڵکی بانەش بە روووداوەکەیان زانیوە”.

لە رێگەی بانە بەفر هەرەسیهێنا و کەوتووە بەسەر ژمارەیەک...

لە رێگەی بانە بەفر هەرەسیهێنا و کەوتووە بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا

حەوت هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی مینەوە گیانیان ...

حەوت هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی مینەوە گیانیان لەدەستداوە