مێرگەسۆر زۆرترین بەفری لێ باریووە
لە ئیدارەی سۆران دوو رۆژە بەفر لە بارین نەوەستاوە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
پێشبینیەکانی کەشوهەوا ئەوە بوو ئەم چەند رۆژە شەپۆلێکی بەفر روو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، هەروا دەرچوو، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەفرێکی زۆری لێ باریووە و دوو رۆژە بەفر لە بارین نەوەستاوە.
لە هەر شەش قەزاکەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەفرێکی زۆر باریووە، زۆرترین رێژە لە قەزای مێرگەسۆرە 23 سانتیمەتر بەفر باریووە.
هەر بەو هۆکارە، ئەمڕۆ لە قوتابخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کراوەتە پشوو.