فەرماندەی سەربازی ناوەندی ئەمریکا: 85 شوێنمان لە عێراق و سوریا بۆردوومان کرد

964+

ژووری هەواڵ

فەرماندەی سەربازی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایەگەیاندووە، فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا ئەمشەو لە عێراق و سوریا 85 هێرشیان ئەنجامداوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوە، لە هێرشەکان 125 موشەک بەکارهاتووە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی سێنتکۆم، ئەو شوێنانەی بۆردوومان کراون، هەریەکە لە ناوەندە سەربازیەکان و کۆگاکانی موشەک و کۆگای ئۆتۆمبێل، هاوکات دامەزراوەی دابینکردنی لۆجستی و تەقەمەنی بۆ گروپە میلیشیاکان و سپۆنسەرەکانیان لە سوپای پاسداران کە ئاسانکارییان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کردبوو ئەنجامداوە.

لەلایەکی دیکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ دەستمان بە هێرشەکان کردووە و بەردەوامیش دەبین، بەڵام نامانەوێت ناکۆکی و کێشەکان فراوانتر بێت لە رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست.