روانگەی سوری دەڵێت

ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر گروپەکانی نزیک لە ئێران دەستپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر سێ هێرشی فڕۆکە جەنگیەکان لە سوریا تۆمارکراوە.

بەگوێرەی روانگەی سوری هەر سێ هێرشەکە لەناوچەی حەیدەریە و شبلی و گوندەکانی ناوچەی میادین لە دێرەزوور بووە.

یەکێکی دیکە لە هێرشەکان لەنزیک بنکەی “مەزاری عەین عەلی” بووە لە دێرەزوور.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هەشت ناوچە بۆردوومان کراوە و شەش چەکدار کوژراون.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسەکان بڵاویانکردوەتەوە، هێرشەکان بۆسەر هەردوو گروپی “فاتمییەکان و زەینەبییەکان” بووە.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاندووە، لەم هێرشانەدا لە ناوچەکانی نێوان ئەلبوکەمال و ئەلمەیادین لە رۆژهەڵاتی سوریا چەندین کەس کوژراون.

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە ماوەی دوو رۆژە دەنگۆی هێرشی ئەمریکا بۆسەر گروپەکانی نزیک لە ئێران لە ئارادایە و ئەم ئێوارە بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکی رایگەیاندبوو، “لە کاتژمێری سفر نزیک بووینەتەوە”.