• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
تایكواندۆكارێكی كورد له‌ به‌رده‌م هه‌لێكی گه‌وره‌دایه‌

راڤیار محەمەد...فۆتۆ: +964

تایكواندۆكارێكی كورد له‌ به‌رده‌م هه‌لێكی گه‌وره‌دایه‌

964+
هۆگر عه‌دنان – كه‌ركوك

راڤیار محه‌مه‌د یاریزانی تایکواندۆی كوردستان، له‌ به‌رده‌م هه‌لێكی گه‌وره‌دایه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌.

راڤیار محه‌مه‌د دانیشتوی چەمچەماڵ و یاریزانی یانەی کارەبای بەغدایه‌، لە پاڵەوانیه‌تیی ناوخۆی عێراق لە كێشی 58کیلۆگرام توانیویەتی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت، كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ به‌غدا ئه‌نجام درا.

ئه‌و 17ساڵه‌ و بەشداریی چەندان پاڵەوانیه‌تیی ناوخۆیی کوردستان و عێراقی كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش به‌شداریی هه‌بووه‌ و ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌.

راڤیار محه‌مه‌د بۆ 964+ وتی، “لە ساڵی 2015ـه‌وه‌ یاریی تایکواندۆ دەکەم و پێنج جار لەسەر ئاستی عێراق بەشدارییم كردووه‌، چوار جار پلەی یەکەم و دواجاریش پلەی دووەمم بەدەستهێنا”.

“ئه‌م سێشەممه‌یه‌ یارییەکی یەکلاکەرەم هەیە لەگەڵ یاریزانێکیی خەڵکی بەسڕه‌، کە لە پاڵەوانیەتییەکەی بەغدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوه‌، منیش پلەی دووەم، براوەی یارییەکەمان نوێنەرایەتیی عێراق دەکات بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی فوجەیرەی نێودەوڵەتی و عەرەبیی نێودەوڵەتی” راڤیار وای وت.

ئه‌م یاریزانه‌ پێشتر لە تورکیا بەشداریی پاڵەوانیه‌تیی تورکش ئۆپنی کردووە، كه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێ 65 وڵات تێیدا به‌شداربوون و پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.

راڤیار ئاشكرای كرد، “له‌ پاڵەوانیه‌تییەکی دیکە له‌ ئێران به‌شدار بووم، كه‌ له‌ كێشی 58 كیلۆگرام ركابه‌رییم ده‌كرد، به‌ڵام چونكه‌ ته‌نیا 10گرام له‌ كێشم زیاد بوو، رێگەیان نەدا به‌شداریی بكه‌م”.

راڤیار محه‌مه‌د لەگەڵ ئەوەی یاریزانی تایکواندۆیە، خوێندکاری پۆلی پێنجی ئامادەییە و لەدایکبووی 2005ـه‌.

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ نوێترین ئامارى پڕۆژه‌ و بودجه‌ى پڕۆژه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌

دیمه‌نى كاركردن له‌ پڕۆژه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، له‌گه‌ڵ ئامارى پڕۆژه‌كان...گرافیك: 964+

بایی زیاتر له‌ 15 ملیار دینارن

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ نوێترین ئامارى پڕۆژه‌ و بودجه‌ى پڕۆژه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ى له‌ ساڵى پار ته‌واو كراون و ئه‌وانه‌شی له‌مساڵدا ده‌ستیان پێده‌كرێت، یاخود ته‌واو ده‌كرێن، 20 پڕۆژه‌ن و بڕى زیاتر له‌ 15 ملیار دیناریان بۆ ته‌رخان كراوه‌.

ئه‌و پڕۆژانه‌ى له‌ساڵى 2024 ده‌ستبه‌كار بوون و ته‌واوكراون حه‌وت پڕۆژه‌ن، خۆى له‌ دروستكردنى ئاوه‌ڕۆ، رێگاسازى و سه‌وزكردن ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ بڕى 828 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخان كرابوو.

دوو پڕۆژه‌ى شاره‌وانى له‌ساڵانى پێشوو ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنیان كراوه‌ به‌ڵام له‌ ساڵى پار ته‌واوكراون، ئه‌وانیش بریتین له‌ پڕۆژه‌ى رێگاسازى كه‌ بڕى دوو ملیار و 700 ملیۆن دینرایان بۆ ته‌رخانكرابوو.

پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانى پتڕۆدۆلاریش سێ پڕۆژه‌ن له‌ جۆرى وه‌به‌رهێنان ساڵى پار ره‌امه‌ندیان بۆ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مساڵیش ده‌ست به‌كاركردن تیایاندا ده‌كرێت و بڕى 16 ملیۆن و 900 هه‌زار دیناریان بۆ ته‌رخانكراوه‌.

سێ پڕۆژه‌ى رێگاسازیش له‌ ساڵى 2024 ره‌زامه‌ندیان بۆ وه‌رگیراوه‌ و ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌كرێن بڕى یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخانكراوه‌.

چوار له‌ پڕۆژه‌كانى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ بریتین له‌ رێگاسازى، فراوانكردنى شه‌قام و دروستكردنى خانوو بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان و ماسته‌پلانی هه‌ڵه‌بجه‌  ساڵى 2024 ده‌ستبه‌كار بوونه‌ و ئێستاش به‌رده‌وام له‌كاركردن، كه‌ بڕى نۆ ملیار و 800 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخانكراوه‌.

تاكه‌ پڕۆژه‌یه‌كیش له‌ ساڵى 2024 ره‌زامه‌ندى بۆ وه‌رگیراوه‌ و له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانى ته‌نده‌رین دایه‌ بریتیه‌ له‌ دروستكردنى ئاوه‌ڕۆ و رێگاسازی بۆ چه‌ند كۆڵانێك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ بڕى 700 ملیۆن دینارى بۆ دیاریكراوه‌.

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كتربڕ له‌ حه‌وت شوێنى سه‌...

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كتربڕ له‌ حه‌وت شوێنى سه‌نته‌رى پارێزگا دروستده‌كات

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ 39 زه‌وى روكن و نایابی فرۆشت

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ 39 زه‌وى روكن و نایابی فرۆشت

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ده‌ست هه‌ندێ ئوتومبێل گیر...

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ده‌ست هه‌ندێ ئوتومبێل گیری خواردووه‌