105 هەزار کەس دەتوانن لەو مزگەوتە نوێژ بخوێنن

مزگەوتێک لە مەغریب خاوەنی بەرزترین منارەیە لەسەر ئاستی جیهان

964+

سولەیمان رەحیمی – رۆژهەڵاتی کوردستان

مزگەوتی شا حەسەنی دووەم لە شاری کازابلانکای مەغریب، بەرزیی منارەکەی 210 مەترە و لە 60 نهۆم پێکهاتووە و لەلایەن تەلارسازێکی فەرەنسییەوە دروستکراوە، خاوەنی بەرزترین منارەیە لەناو منارەی مزگەوتەكانی جیهان.

بەهۆی فراوانی رووبەرەکەی لەناوەوەی مزگەوتەکە 25 کەس و لە گۆڕەپانەکەی 80 هەزار کەس دەتوانن نوێژ بکەن.

منارەی مزگەوتەکە لەسەر شێوەی ئەندازیاریی ئەندەلووسییە و میشیل پینسوو ئەندازیاری فەڕەنسی، ساڵی 1986 دەستیکردووە بە دروستکردنی و ساڵی 1993 تەواو بووە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

شوێنەواری سلێمانی سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گە...

شوێنەواری سلێمانی سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورە دەکات