لەلایەن تیمەکەى رۆناڵدۆوە

تیمەکەى مێسى گۆڵبارانکرا

964+

وریا فەتاح

یانەى نەسرى سعودى، گۆڵبارانى ئینتەر میامى ئەمەریکى کرد و لە جامى وەرزى ریاز خستییە دەرەوە.

لە دووەم یارى دۆستانەى جامى وەرزى ریاز، یانەى نەسر رووبەڕووى ئینتەر میامى بووەوە و نیو دەرزەن گۆڵى خستە تۆڕى گۆڵى مێسى و هاوڕێکانى.

لە هەناسەکانى سەرەتاى گێمى یەکەم، هاوڕێکانى رۆناڵدۆ بەهێرشبردن دەستیان پێکرد و لە 12 خولەکى سەرەتادا، سێ جار تۆڕى گۆڵى هاوڕێیانى مێسیان هەژاند.

رۆناڵدۆ لە شوێنى ڤى ئایپى هاندەرانەوە هانى یانەکەى دەدا و مێسیش لەسەر کورسى یەدەگ دڵتەنگ بوو بە ئەنجامەکە، گێمى یەکەم بەو شێوەیە کۆتاییهات.

گێمى دووەم هەمووان چاوەڕێى هاتنە ناوەوەى مێسى بوون، بەڵام کاتێک نازدارەکەى رۆزاریۆ هاتە یاریگاوە، کوڕانى نەسر نیو دەرزەن گۆڵیان تۆمار کردبوو و دەرفەتى راستکردنەوەى ئەنجامەکە نەمابوو.

بەم شێوەیە، یارییەکە بە شەش گۆڵى بێ وڵام لە بەرژەوەندى تیمەکەى رۆناڵدۆ کۆتاییهات و ئینتەر میامیش لە سعودییە توشى دووەم تاڵاوى شکست بوون.

نەسڕی سعوودی هەر بە رۆناڵدۆوە ناوەستێ

نەسڕی سعوودی هەر بە رۆناڵدۆوە ناوەستێ