هه‌فته‌یه‌كیان بۆ داندراوه‌

دوائاگاداركردنه‌وه‌ ده‌درێته‌ بریكاره‌كانى خۆراكى هه‌ولێر

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کەلوپەلی خۆراکى هەولێر، دوائاگادارى ده‌داته‌ ئه‌و بریكارانه‌ى خۆراك، كه‌ تا ئێستا لیستى به‌شه‌خۆراكى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و پێیان ده‌ڵێت، له ‌كاتى دیاریكراودا سه‌ردان نه‌كه‌ن، سزا ده‌درێن.

دلێر عه‌بدولواحید عه‌بدولمه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر، به‌ 964ـى وت، ئه‌و بریكارانه‌ى نه‌هاتوون لیستى به‌شه‌خۆراكى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ وه‌ربگرن، زۆربه‌ىان له‌ ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى هه‌ولێر و به‌شێكیشیان له‌ناو سه‌نته‌رن.

وتیشی “پێویسته‌ له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه‌ تا 6.1.2024 سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى لیستى خۆراك”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هەر بریکارێک لە ماوەی دیاریکراودا لیستی بریکاری وەرنەگرێتەوە، خۆی بەرپرسیار دەبێت لە هەر سزایەکی ماددی.

به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى كه‌ پێشتر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بەشەخۆراکی یه‌كەمی ئه‌مساڵ، كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك بریتییه‌ له‌ یه‌ك لیتر‌ زه‌یت، 400 گرام دۆشاوى ته‌ماته‌، یه‌ك كیلۆگرام شه‌كر، 500 گرام نیسك، سێ كیلۆگرام برنج و 500 گرام ئارینۆك.

بەشەخۆراکی مانگی یەک گەیشتە گەنجینەکانی سلێمانی

بەشەخۆراکی مانگی یەک گەیشتە گەنجینەکانی سلێمانی