داواکارییەکیان هەیە

کۆمپانیا نەوتییەکان: هەوڵەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم سستن

964+

ژووری هەواڵ

دانوستاندنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بە خاوی بەڕێوەدەچن، ئەمە قسەی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمە کە ماوەی نزیکەی 10 مانگە هیچ بڕێک نەوتیان هەناردەی دەرەوە نەکردووە.

لە کۆنفرانسێکدا لە نەرویج، بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆ و گەنەڵ ئینێرجی و گەڵف کیستۆن رایانگەیاند، نازانن کەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە، بۆیە دەیانەوێت بڕێکی زۆرتر نەوت لە بازاڕەکانی ناوخۆدا بفرۆشن، ئەگەر چی نرخەکەی کەمترە لە بازاڕەکانی جیهان.

بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانیایانە دەڵێت، راگرتنی ھەناردەکردنەکە زۆر زیاتری خایاند لەوەی چاوەڕوان دەکرا، چاودێری پێشھاتەکان دەکەن لە دانوستانەکاندا کە زۆر سستن و تەنھا ھەنگاوی بچوکن.

دەشڵێن، “بەغدا دەیەوێت ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، لەپێناو دەستکەوتنی داھاتی نەوت و قەرەبووی تورکیا”.

لە رێکەوتی 25.3.2023، دوای یەکلاییبوونەوەی سکاڵایەک لە دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا راگیرا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەک کۆمپانیا بەرھەمھێنانی نەوتی لە کێلگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان رابگرن.

کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم و شاندێکی حکومەت کۆبوونەوە

کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم و شاندێکی حکومەت کۆبوونەوە