پێنج هەزار تۆمەتبار لەناو خەڵکدا دەسووڕێنەوەو دەستگیر نەکراون

964+

بەهرە محەمەدئەمین 

بەپێی ئامارەکانی پۆلیس بێت، پێنج هەزار تۆمەتبار لەناو خەڵکدا دێن و دەچن و دەستگیر نەکراون.

پێنج هەزار تۆمەتبار لە هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە، پۆلیسی هەرێمیش رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دەستگیرکردن بەردەوامە و پلانیان هەیە سەرجەمیان دەستگیر بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێم بە 964+ـی نەوت چەند کەس لەوانە دەستگیر کراون، بەڵام دەڵێ : ئەو تۆمەتبارانە لە ناوخۆی کوردستانن بە هەماهەنگیی تەواوی دەزگا ئەمنییەکان پڕۆسەی دەستگیرکردنیان بەردەوامە.

کارزان ئاغا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێم بە +964ـی وت “بەشێک لەو تۆمەتبارانە چوونەتە دەرەوەی عێراق یان پارێزگاکانی تری عێراق، بەڵام دەستگیرکردنیان پەیوەندیی بە کاتەوە هەیە و هەرکاتێک بێت دەستگیر دەکرێن”.