چوار ساڵە رێگە بە ژنان دراوە بە تەنیا گەشتی حەج بکەن وەزارەتی ئەوقاف لێی بێ ئاگایە
+964
فەرهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
عه‌ره‌بستانى سعودی بڕیاریداوە له‌مه‌ودوا ژنان ده‌توانن به‌بێ مه‌حره‌م، حه‌ج و عەمره بهجێبگەیەنن.
بڕیارەکەی وه‌زاره‌تى حه‌ج و عەمرهى سعودیە، چوار ساڵ پێش ئێستا بوو، لە وەڵامی کۆمپانیاکانی تایبەت بە حەج و عەمرە بۆ رێگەدان بە ژنان، کە عەمرە بکەن بەبێ بوونی کەسی نزیکیان (مەحرهم).
چوار ساڵ بەسەر بڕیارەکە تێپەڕیوە، هێشتا لە کوردستان نەک جێبەجێ نەکراوە، بەڵکو یه‌كێتی زانایان کە لایەنی بەرپرسن لە فتوا دان، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی سەر بە وه‌زاره‌تى ئه‌وقافیش بێ ئاگان لە وەها بڕیارێک و دەڵێن هێشتا بە دەستمان نەگەیشتووە.
د. عه‌بدوڵڵا وه‌یسی، سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلام له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه، قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات و به +964ـی راگه‌یاند: تا بڕیاره‌كه نه‌بینین ناتوانین قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ده‌بێ شێوازى بڕیاره‌كه و ورده‌كاریه‌كه‌ى بزانین، ئینجا قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین”.
شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى حه‌ج و عەمرهش له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى، به +964ـی وت “تا ئێستا به‌فه‌رمى هیچ بڕیارێك بۆ ئێمه نه‌هاتووه، ته‌نیا له سۆسیال میدیاوه زانیومانه”.
به قسه‌ى ناوبراو، سعودیە خۆى ته‌واوى وڵاتان به نووسراوى فه‌رمى ئاگادار ده‌كاته‌وه، وتیشی “هه‌ركاتێك ئه‌و بڕیاره‌مان بۆ هات ئێمه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بڕیارى خۆمان ده‌ده‌ین”.