سۆفی عومەر
“نازناوی سۆفی رێگر نییە لە بەردەم هەڵپەڕکێ”
964+
پەری ساڵح
سۆفی عومەری 63 ساڵ بە پڵنگی شاییەکان ناودەبرێت، خەڵکی ناوچەی شەمزینانی باکوری کوردستانە، بە چۆپی و شێوازی هەڵپەڕکێ تایبەتەکەی ناسراوە.
سۆفی عومەر باوکی پێنج کچ و پێنج کوڕە، زۆرێک دەڵێن چۆن دەبێت نازناوی سۆفی بێت و بەمشێوازە دەرکەوێت، بەڵام لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆترێندی 964 دەڵێت “ئەم نازناوە هیچ کاتێک رێگر نەبووە لە شایی و هەڵپەرکێی من، هەر کارەو لە شوێنی خۆی”.
سۆفی عومەر، شارەزای بەشێکی زۆر لە ستایلەکانی هەڵپەرکێی کوردیە، بەتایبەت شێخانی، بەڵام رەشبەڵەک ناکات و تەنیا لەگەڵ پیاوان شایی دەکات