بە ئەنجام یەکسان بوون
یارییەکەى ئاکرێ و زاخۆ بریندارى لێکەوتەوە
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
هەرچەندە بە ئەنجامى یارییەکە ئاکرێ و زاخۆ یەکسان بوون، بەڵام شەڕو ئاڵۆزى لە یارییەکەدا پێنج بریندارى لێکەوتەوە.
لە گەڕى 16ى خولى نایابى کوردستان، یانەى ئاکرێ لە یاریگاى نوێى بەردەڕەش میواندارى یانەى زاخۆى کرد و ئەنجامەکەش بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایى هات، بەڵام شەڕو ئاڵۆزی لە یارییەکەدا دروستبوو.
عیزەدین عەسکەرى، راهینەری یانەی زاخۆ بە 964ی وت،” ئێمە و یانەی ئاکرێ براین، بەڵام ئەندامێکی کارگێری یانەى ئاکرێ بووەتە هۆى دروستبوونى شەڕەکە و بەهۆیەوە من و چوار یاریزانى یانەکەمان بریندار بووین”.
بە وتەى عەسکەرى، شەڕو ئاڵۆزییەکە وێنەى گیراوە و تۆمارکراوە، بۆیە دەڵێت: چاوەڕێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانین لێکۆڵینەوە بکات.
“زیانێکى زۆر بە یاریزانەکانمان کەوتووەـ ناکرێت کەشى یارییەکان بەرەو ئاڵۆزى بچن، ئەگەر هانداران هۆکارى شەڕەکە بونایە پاساو دەبوو، بەڵام شەڕەکە لە ئەندامێکى کارگێڕى یانەى ئاکرێوە سەرچاوەى گرت، بۆیە دڵنیان یەکێتى تۆپى پێى
964 زانیویەتى، دواى برینداربوونى پاریزانانى یانەى زاخۆ، لە نەخۆشخانەى بەردەڕەش و بە هەماهەنگى تیمى 122 چارەسەریان بۆکراوە.
پێداچوونەوە-وریا فەتاح