دادەمەزرێن؟

وانەبێژان داخڵى سیستمى “E-PARWARDA” دەکرێن

964+

وریا فەتاح

مامۆستایانى وانەبێژ داخلى سیستمى (E-PARWARDA) دەکرێن و پێویستە لەماوەى 10 رۆژدا، بەرێوەبەرایەتییەکانى پەروەردە بەبێ هەڵە و کەموکوڕى بە دروستى ناوى سەرجەم وانەبێژان داخلى سیستمەکە بکەن.

بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم کە ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى پەروەردەى کردووە، تێیدا داوا دەکات، پێویستە لە رۆژى یەکشەممە 28.1.2024ـەوە و لە ماوەى 10 رۆژدا، زانیارى مامۆستایانى وانەبێژى دانەمەزراو لەناو سیستمى (E-PARWARDA) جێگیر بکرێن و بە دروستى پڕبکرێنەوە و ئەبدەیت بکرێنەوە.

وەزارەتى پەروەردە لە نوسراوەکەدا ئاماژەى بەوە کردووە، لە داهاتوودا وەزارەتەکەیان تەنیا کار بەو داتایە دەکات کە دەبێتە بنەماى مامۆستایانى وانەبێژ، لە حاڵەتى بوونى کەموکوڕى و کەمتەرخەمیەکیش لە داتاکەدا، بەڕێوەبەرى ناوەندى خوێندن و بەکارهێنەرى سیستم بەرپرسیارێتى لە ئەستۆ دەگرن.

لە سیستەمەکەدا، وێنە و پڕۆفایلى مامۆستایانى وانەبێژ و داخل دەکرێن و رۆژى 8.2.2024یش، سیستەمەکە لە بەشى وانەبێژان دادەخرێت و رێگە نادرێت بە تۆمارکردنى هیچ داتایەکى نوێ.

وەزارەتى پەروەردە لە نوسراوەکەدا داواى لە وانەبێژان کردووە کە پێویستە لە رێگەى ناوەندى خوێندنەکەى خۆیەوە بەدواداچوون بکات و هەر مامۆستایەکى وانەبێژى دانەمەزراو ناوى لە سیستمەکە تۆمار نەکرابێت یان داتاکانى دروست نەبێت، هیچ پابەندبوونێکى بە وەزارەتى پەروەردەوە نابێت و بە مامۆستاى وانەبێژى دانەمەزراو دانانرێت.

لەسەر ئەو نوسراوە، لەتیف حسێن، بەرێوەبەری پەروەردەی شارباژێر قسەى بۆ 964 کردووەو داخلکردنى مامۆستایانى وانەبێژى دانەمەزراو بۆ ناو سیستەمەکە بە هەنگاوێکى گرنگ وەسف دەکات و دەڵێت: هەموو ئەو زانیاریانەى بۆ مامۆستایەکى میلاک لە سیستەمەکەدا هەیە، وانەبێژانیش دەگرێتەوەو بەدڵنیایى بۆ داهاتوو کە کار دەکرێت بۆ ئەوەى بە گرێبەست دابمەزرێن دەبێت زانیارییەکان لاى پەروەردە هەبێت.

“داخلکردنەکە خۆبەخشان ناگرێتەوە، بەڵکو تەنیا ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە کە وەک وانەبێژ لە قوتابخانەکان وانە دەڵێنەوە”. لەتیف حسێن واى بە 964 وت.

وانەبێژان داخڵى سیستمى “E-PARWARDA” دەکرێن

"لەگەڵ حکومەت دانانیشین"