ساتى ئاهەنگگێرانى ئەیمەن حوسێن دواى تۆمارکردنى گۆڵ لە ژاپۆن لە یاریی رابردوو وێنە: پەڕەى فەرمى هەڵبژاردەى عێراق
5 گۆڵی کردووە
ئه‌یمه‌ن حوسێن: نازناوی گۆڵكار به لای منه‌وه گرنگ نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌یمه‌ن حوسێن هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رایگه‌یاند، نازناوی گۆڵكاری جامی ئاسیا بۆ ئه‌و گرنگ نییه و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بۆ عێراق گرنگتره.
ئه‌یمه‌ن حوسێن یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به تۆماركردنی 5 گۆڵ، پێشه‌نگی گۆڵكارانی جامی ئاسیای 2023ی گرتووه.
یاریزانەلە له سێ یاریدا پێنج گۆڵی كردووه، دوو گۆڵ له ژاپۆن، دوو گۆڵ له ڤێتنام و گۆڵێكیش له ئیندۆنیسیا.
ئه‌یمه‌ن ژماره‌ی سه‌رنجڕاكێشی له جامی ئاسیا تۆماركردووه و یه‌كه‌م یاریزانه له سێ یاریی له‌سه‌ریه‌كی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان گۆڵ تۆمار بكات.
هێرشبەرەکەی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رایگه‌یاند، نازناوی گۆڵكار به لای ئه‌و گرنگ نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه عێراق نازناوی ئاسیا به‌ده‌ست بهێنێت.