نەوەی نوێ: یەك ملیۆن لیتر نەوتمان دابەشكردووە
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
جارێکی دیکە نەوەی نوێ دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان کرد، دوای ئەوەی ساڵی رابردووش هەمان کاری کرد.
“نەوەی نوێ دەڵێت “لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپیمان بەسەر ماڵاندا دابەشكردووە
عومەری مامە كوردە، خۆبەشی نەوەی نوێ لە هەولێر بە +964ی راگەیاند: تەنها لەماوەی سێ رۆژدا لە هەولێر 25 هەزار لیتر نەوتمان بەسەر هاوڵاتییان دابەشكردووە.
25 هەزار لیتر، دەکاتە 125بەرمیل نەوت کە کەمترە لە تانکەرێک نەوت کە خۆی 36 هەزار لیتر نەوت دەگرێت.
بەقسەی عومەری مامە كوردە بێت، دابەشكردنی نەوت لە هەولێر لەلایەن نەوەی نوێوە بەردەوام دەبێت.
لە سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆكیش 75 هەزار لیتر نەوت لەلایەن نەوەی نوێوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراوە کە دەکاتە 375 بەرمیل نەوت.
لە سەرەتای مانگی كانونی دووەمەوە نەوەی نوێ هەڵمەتێكی چەند رۆژەیان راگەیاند بۆ دابەشكردنی یەك ملیۆن لیتر نەوت لە سەرجەم شارهكانى ههرێمی كوردستان