سزادانەکە چۆن روویداوە؟

لە یەک قوتابخانەی چەمچەماڵ 12 مامۆستا “سزادراون”

964+

هۆگر عەدنان -چەمچەماڵ

رۆژی یەکشەممە 21.1.2024، بەڕێوەبەری پەروەردە و لیژنەیەکی پەروەردەی چەمچەماڵ، سەردانی قوتابخانەی سەربەستی دەکەن، کاتێک دەبینن قوتابیی هاتوونەتەوە و مامۆستاکان لەوێ نین، بە دوو نوسراو “سزای” مامۆستاکان دەدەن.

بەپێی هەردوو نوسراوەکەی پەروەردەی چەمچەماڵ بێت، حەوت مامۆستای میلاک و پێنج وانەبێژ بەر سزادانەکە کەوتوون، کە سەرجەمیان 12 مامۆستای قوتابخانەکەن.

وێنەیەک لە سزادانەکان بۆ 964 نێردراوە، تێیدا نوسراوە، “بەبێ هیچ بەڵگەیەک لە قوتابخانە دابڕاون، لە رۆژی یەکشەممەوە 21.1.2024 تاوەکو ئەو رۆژەی پەیوەندی بە قوتابخانەوە دەکەنەوە، بە (نەهاتوو/بێ مووچە) دابنرێن، هەروەها ئەژمارنەکردنی ئەو ماوەیەیان بۆ بەستنی سەرەمووچە، بەرزە مووچە و خانەنشینیان”.

قوتابخانەی سەربەستی بنەڕەتی کوڕان دەکەوێتە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و 190 قوتابی هەیە، ئاسۆ غەفور یەکێکە لەو مامۆستایانەی سزا دراوە و لە ساڵی 2007 ەوە میلاکی وەزارەتی پەروەردەیە ئەو بە 964ی وت،”بەهۆی ئەوەی وەک هاوڕێکانم داوای مافی خۆم و منداڵەکانم دەکەم، لەبری مافەکەم سزادراوم، لەگەڵ بەڕێوبەرەکەم قسەمکردووە، ئەو دەڵێت، پەروەردەی چەمچەماڵ خۆیان ئێوەیان سزاداوە”.

فاتیح ناسیح، بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە کە مامۆستاکانی تێدا سزادراون، بە قسەی خۆی بێت، “چەند رۆژێکە خۆی و جێگرەکەی دەوامدەکەین بەتەنیا، هیچ یەک لەمامۆستاکان دەوامیان نەکردووە”، ئەو ئەوەشی بە 964 وت، “رۆژی یەکشەممە بەڕێوبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بەلیژنەیەک هاتونەتە قوتابخانەکە و بینیویانە سەرجەم خوێندکارەکانم هاتوونەتەوە و مامۆستای لێ نییە، هەموو مامۆستاکانیان غیاب داوە، تاوەکو دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
پەروەردەی دەربەندیخان هۆشداریەکی توند دەداتە مامۆستا ...

پەروەردەی دەربەندیخان هۆشداریەکی توند دەداتە مامۆستا و فەرمانبەران