"کوالێتی سلێمانی یەکەمە"
وەبەرهێنانی سلێمانی: نەمانتوانیوە بۆ یەکەکان دۆلار بە 132 هەزار دینار جێگیر بکەین
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە بارەی کوالێتی و نرخی پرۆژە و یەکەکانی نیشتەجێبوون، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بە 964ی وت، کوالێتی سلێمانی یەکەمی عێراقە و نرخمان لە سەرجەم شوێنەکانی تر باشترە.
بە قسەی ئەو بێت 13 پرۆژە لەوانەی چوونەتە بواری جێبەجێکردن، بۆ چین و توێژە جیاوازەکان بوون، لە فەرمانبەران، کرێ نشین و کەمئەندامان.
لەبارەی گۆڕینەوە و جێگیرکردنی نرخی دۆلار لەکاتی دانەوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون، عەزیز سەعید وتی، قسەمان لەگەڵ وەبەرهێنەران کردووە، کە هاوکاری خەڵک بکەن، بە کەمتر لە نرخی بازاڕ دۆلار بشکێننەوە بۆیان، بەڵام وەک جێگیرکردنی نرخ بەهۆی نەبوونی لقی بانکی ناوەندییەوە نەمانتوانیوە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار جێگیردبکەین.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا