خوێندنی وەرزی دووەم لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەستیپێکرد
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای ئەوەی وەرزی یەکەمی خوێندن لەبەشی هەرە زۆری قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین پەکی کەوت، ئەمڕۆ لەبەشێکی قوتابخانەکان دەوام دەستیپێکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم رۆژی دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەمە لە هەرێمی کوردستان، دوو قوتابخانەی سلێمانی کە بەتەنیشت یەکەوەن، پەیتا پەیتا قوتابیان دێنە قوتابخانە و جموجۆڵ و دەوام دەستیپێکردووە.