لە ئاسمانی هەولێر بوون

دژە تیرۆر: سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو خرانە خوارەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر خراونەتە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان بێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 16.1.2024، کاتژمێر 05:05، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون، تێکشکێندران و خرانەونەتە خوارەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر، لەو چوارچێوەیەدا کە سەرۆکی حکومەتی عێراق، بڕیاریدا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە و کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەندامی لیژنەکە دەبێت.

شەوی رابردوو، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر، دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.

رێکخراوی CPT: لە هەولێر 13 هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراوە

رێکخراوی CPT: لە هەولێر 13 هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراوە