کەسێک رێگرە
پاریس سانجێرمان كه‌ریم بنزێمای ده‌وێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ناسڕ خلێفیی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌وه ده‌كۆڵێته‌وه، له مێركاتۆی زستانه‌دا كه‌ریم بنزێمای هێرشبه‌ری ئیتیحادی سعودی بباته تیپه‌كه‌ی.
تۆڕی getfootballnewsfrance بڵاویكرده‌وه، خلێفی ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و به خواستن كه‌ریم بنزێما بباته پاریس سانجێرمان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و كاره‌ی خلێفی به دڵی لویس كامپۆسی راوێژكاری وه‌رزشیی یانه‌ی پاریس نییه و دژایه‌تی ده‌كات، چونكه نایه‌وێت بنزێما رووبكاته یانه‌كه‌ی.
كه‌ریم بنزێما ئێستا بارودۆخی له یانه‌ی ئیتیحاد باش نییه و له لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و میدیای سعودیه‌وه ره‌خنه‌ی زۆری ئاراسته ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی و هه‌روه‌ها ده‌رچوونی زووی یانه‌كه‌ی له مۆندیالی یانه‌كان.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تۆڕی فوت مێركاتۆ ده‌ڵێت، پێناچێت یانه‌ی ئیتیحاد رێگه به‌وه بدات بنزێما له مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا یانه‌كه جێبهێڵێت.
كه‌ریم بنزێما هاوینی رابردوو له ریال مه‌دریده‌وه روویكرده یانه‌ی ئیتیحاد.