بە تۆمەتی جیاجیا

لە دوزخورماتوو لە هەفتەیەکدا 18 تۆمەتبار دەستگیر کراون

964+

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە دوزخورماتوو 18 تۆمەتبار بە تۆمەتی جیاواز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوبەری پۆلیسی دوزخورماتوو بە 964ی وت؛ لە ماوی تەنیا هەفتەیەکدا 18 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی جیاواز،
وتیشی؛ ئەوانەی دەستگیرکراون بەشێکیان رادەستی دادگاکراون و بەشەکەی تریش لای پۆلیس دەستبەسەرن.

راشیگەیاند، هیچ ساڵێک نەبووە بەو شێوەیە لە سەرەتای ساڵ و لە ماوەی یەک هەفتەدا نزیکەی 20 کەس تۆمەتبار دەستگیر بکرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیس وتیشی، لە پێناو ئەمن و ئاسایشی قەزاکە هێزەکانیان بەردەوامن لە دۆزینەوەی ئەو کەسانەی، کە تۆمەتبارن بە دۆسیەی جیاواز بۆ دەستگیرکردنیان.

ئەوانەی دەستگیرکراون بریتین لەم تۆمەتبارانە:

– باوکێک و چوار کوڕی بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیەک دەستگیرکراون.

– هاوڵاتیەک لەسەر دزینی پارە لە دایک و باوکی خۆی دەستگیر کراوە.

– گەنجێکی 20 ساڵان لەسەر هەڵخەڵەتاندنی کچێک دەستگیر کراوە.

– هاوڵاتیەک لەسەر سکاڵای هاوسەرەکەی دەستگیر دەکرێت بەهۆی “خیانەت”.

– دوو کەس لەسەر دروستکردنی ئەکاونتی ساختە و هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی و پارەوەرگرتن لێیان دەستگیر دەکرێت.

-سێ کەسی تر بە هۆی دزینی ماتۆڕسکیلەوە و لە کاتی فرۆشتنیدا دەستگیردەکرێن.

– پێنج کەسی تر بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەکرێن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دوو شوانکار و منداڵەکانیان لە دوزخورماتوو رفێنران

دوو شوانکار و منداڵەکانیان لە دوزخورماتوو رفێنران