لێکۆڵینەوە دەکرێ

سووتانی سێ مۆلیدە ژمارەیەک ماڵی بێ کارەبا کرد

964+

هیڤی دێوالی _ دهۆک

لە کۆمەڵگەیەکی پارێزگای دهۆک سێ مۆلیدەی ئەهلی بە یەکەوە سووتان، ئێستا بەشێکی ماڵەکانی کۆمەڵگەکەش بەهۆیەوە بێ کارەبا بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8.1.2024، لە کۆمەڵگەی کۆرای سەر بە ناحیەی زاوێتە رووداوەکە روویداوە، سێ مۆلیدەکە بە تەواوی سووتاون.

کۆمەڵگەکە نزیکەی هەزار ماڵی لێ نیشتەجێیە، بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، ئەو سێ مۆلیدەیەی سووتاون کەڵکی کارکردنیان نەماوە، و  زیانی زۆری مادیش بەر خاوەنەکانیان کەوتووە.

بە وتەی بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بێت، تائێستا روون نەبووەتەوە هۆکاری ئاگرەکە چی بووە، تەنیا ئەوەی وت، لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە دهۆک ترافیک لایت نامێنێت

لە دهۆک ترافیک لایت نامێنێت