دکتۆر عەلی قەرەداغی هەڵبژێردرا

لە گوندێکی قەرەداغەوە بۆ سەرۆکی یەکێتیی زانایانی مسوڵمان

964+
ئەحمەد مستەفا

لە شەشەمین کۆنگرەیان، کە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، دکتۆر عەلی قەرەداغی پسپۆر و کەسایەتی دیاری ئاینی بە دەنگی 91%ی بەشداربووان بە سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان هەڵبژێردرا.

لە کۆنگرەکەدا 651 کەس ئامادەییان هەبووە، 584 کەسیان دەنگیان بە بەڵی بووە بۆ هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتییەکە، کە پێشتر رۆڵی ئەمینداری پێدرابوو.

سامان حەمەکەریم، کەسایەتی دیاری نزیک لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی یەکێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان بە 964ی وت، لە کۆنگرەکەدا بە دەنگی زۆرینە و دیار دکتۆر عەلی قەرەداغی هەڵبژێردراوە، دڵنیاین له‌ وه‌رگرتنى ئه‌م پۆسته‌ دەتوانێ خزمه‌تى زیاتر به‌ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، بە تایبەت دەستگیرۆیکردنی نەداران بگەیەنێت لە رێگەی رابیتەکانەوە.

دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى له‌ گوندى نه‌وتى سه‌ر به‌ قەزای قه‌ره‌داغى پارێزگاى سلێمانى له‌ ساڵى 1949 لە دایکبووە، تا بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا بەردەوام بووە لە خوێندن، له‌ ساڵى 2004 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زاناى جیهانى، یه‌كێتى جیهانى زانایانى مسوڵمانیان دامه‌زراندووه‌، له‌ ساڵى 2011 هەر خۆی بوو بە ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتییەکە.

فه‌توای نوێ بۆ موسڵمانانی كوردستان ده‌رچوو

فه‌توای نوێ بۆ موسڵمانانی كوردستان ده‌رچوو