کەی دابەشی دەکەن؟

بەشێک لە نەوتە 50 هەزارییەکە گەیشتە هەولێر


شیراز عەبدوڵا

ئەو نەوتە 50 هەزارییەی عێراق بۆ هەرێمی دیاریکردووە بەشێکی گەیشتووەتە هەولێر، قایمقام دەڵێت، هەفتەی داهاتوو لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بەدابەشکردنی دەکەن.

ئەو نەوتەی دابەشدەکرێت، بۆ هەر بەرمیلێک 200 لیتر نەوتی تێدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.1.2024، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە 964ـی وت، بەشێکی نەوتەکەی حکومەتی عیێراق گەیشتووە بە کۆگاکانی هەولێر، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ناوچە شاخاوییەکان دەستدەکەنەوە بەدابەشکردنی.

بۆ دابەشکردنی میکانیزمی نەوتەکە، چاوەڕێی رێکار و دوا بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکانن، بەوتەی قایمقام بێت، ئەوەی رەزامەندی لەسەر دراوە بۆ هەولێر  15 ملیۆن 800 هەزار لیترە و رۆژانە بە چەند بڕێکی جیاواز بۆیان دەنێردرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا