فەرموون ئەمە حاسڵاتی رووداوەکانی دەرودراوسێیە
لە ئێران تەقیەنەوەو لە غەزە شەڕ بەردەوامە
964+
ژووری هەواڵ
لەتەقینەوەکەی ئەم پاشنیوەڕۆیەی شاری کرمانی ئێران، تا ئێستا کە ئەم هەواڵەتان پێدەڵێم 103 کەس کوژراون و 188 بریندارن، بەرپرسانی ئێران دەڵێن ژمارەکە لەمە زیاتر دەبێت.
ئاژانسی تەسنیم دەڵێت تەقینەوەی یەکەم تەنیا 700 مەتر لە گۆڕەکەی قاسم سولەیمانییەوە دوور بوو، ئەوەی دووەمیان 1000 مەتر، هەردووکیشتان دوو بۆمب بوون لەدوورەوە تەقێندراونەتەوە.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن شاباک یەکەیەکی تایبەتی دروستکردووە بۆ بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماس لەدەرەوەی فەلەستین، کوشتنی ساڵح عاروریش دوا ئامانجی ئەو دەستەیە نابێت.
حیزبوڵای لوبنانی هەڕەشە دەکات و دەڵێت: ئیسرائیلییەکان دڵنیا دەکەینەوە کوشتنی سەرکردەکانی حەماس لەناو لوبنان بەبێ وەڵام نابێت و لەکات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە.
بەپێی راپرسییەک کە پەیمانگای ئیسرائیلی بۆ دیموکراتی ئەنجامیداوە، 85% ئەو کەسانەی بەشداری راپرسییەکەیان کردووە، دەیانەوێت ناتەنیاهۆ پاش تەواوبوونی شەڕی غەزە دەسەڵات جێبهێڵێت.
سەرۆکی مۆساد بە میدیاکانی ئیسرائیلی وتووە: با هەموو دایکێکی عەرەبی بزانێت، هەر کەسێکیان کوڕەکەی بەشداری کردبێت لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر، ئەوا دڵنیابن ژیانی بەردەوام نابێت.
وەزارەتی تەندروستی غەزە دەڵێت: تا ئەمڕۆ ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە گەیشتە 22313 کەس و 57296