گرفتی هاتوچۆی دروستکردبوو

پیاوێک بە 15 هەزار دۆلار پردی پەڕینەوەی بۆ گوندێک دروستکرد

964+

بەرزان عوسمان – دوکان

دانیشتوویەکی گوندی سێکانیان، لەسەر ئەرکی خۆی پردی رێگای سەرەکی گوندەکەیانی دروستکرد، کە تێچووەکەی 15 هەزار دۆلار بووە.

گوندەکە دەکەوێتە ناحیەی خەلەکان، لە قەزای دوکان.

ئازاد عەبدوڵا، ئەو هاوڵاتییە کە پردەکەی لە گوندی سێکانیان  دروستکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 3.1.2023، لەبارەی کارەکەیەوە ئەوەی بە 964 وت، بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتییانی گوندەکە ئەو کارەی کردووە، کە پێشتر بەردەوام گرفتیان هەبووە.

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هاوڵاتیان رێگای خدران بۆ قەزای دوکا...

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هاوڵاتیان رێگای خدران بۆ قەزای دوکانیان داخستووە

بەهۆی بوونی رووبارێک لەسەر رێگای گوندەکەیان و خراپی ئەو پردەی کە پێشتر دروستکرابوو، ببو بەهۆکاری ئەوەی زۆربەی وەرزەکان کێشە و گرفت بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییانی گوندەکە دروستبکات، ئەو وتی، بۆیە بڕیارمدا لەسەر ئەرکی خۆم وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی تێچووی دروستکردنی پردەکە لە ئەستۆ بگرم کە 15 هەزار دۆلار بووە.

لە ماوەی 15 رۆژدا کاری دروستکردنی پردەکە تەواو کراوە، درێژییەکەی زیاتر لە چوار مەترە و پانیەکەشی سێ مەتر زیاترە، بەوتەوی ئازاد عەبدوڵا بێت، پێشتر چەندجارێک داوایان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە بۆ دروستکردنی، بەڵام بۆیان دروستنەکردوون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا