کەرکوک سەری ساڵی چۆن بەڕێ کرد؟

شەوێکی زەحمەت، بەڵام سەرکەوتوو

964+

کاروان ساڵحی

ئەو کاتەی هەموو خەڵک خەریکی ئاهەنگ بوو پۆلیس چی دەکرد؟

شەوی سەری ساڵ پەیامنێری 964 لەکەرکوک بۆ چەند کاتژمێرێک لەگەڵ پۆلیسی فریاکەوتن بوو، شەو پڕ تەق و تۆقی یاری ئاگرین بوو، بەڵام بێ کێشەو گرفت، چونکە هێزە ئەمنییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدا بوون.

هەرچی هێزەکانی پۆلیس بوو بە کوچەو کۆڵانەکانی کەرکوکدا بڵاوبوونەوە، خەڵک هەمووی لەدەرەوەیەو دەبێ پۆلیس ئاگای لێیان بێت.

عەمید مازن غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە 964ی وت، شەوێکی ئارام تێپەڕی.

شەوی سەری ساڵ هەولێر سەلامەت بوو

شەوی سەری ساڵ هەولێر سەلامەت بوو