ریکخراوێک لە قوتابخانە نەمام دەچێنیت .وینە:964
دەوامیشیان تیادا نییە
قوتابخانەکانی ناحیەی بنگرد سەوز دەکرێن
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
زیاتر لە 100 رۆژە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە قوتابخانەکان داخراون، بەڵام لە ناحیەی بنگرد رێکخراوێک هەڵمەتێکی نەمام چاندنی لە قوتابخانەکان دەست پێکردوە.
رێکخراوی تەما بۆ پەروەردە و رۆشنبیری رێکخراوێکی ناحکومیە لەسنووری ناحیەکە کاردەکات و بەهاوکاری خێرخوازان کارەکانیان ئەنجام دەدەن.
ژیلوان عەبدولرەحمان بەرپرسی پلان و پرۆژەکان لە رێکخراوی تەما بە 964ـی وت، بۆزیاتر جوانکردنی سیمای قوتابخانەکان و زیادکردنی رێژەی سەوزایی بەهاوکاری خێرخوازان هەڵمەتێکی نەمام چاندمان لە قوتابخانەکانی سنوری ناحیەی بنگرد دەست پێکردوە.
وتیشی، “لەسەرەتای هەڵمەتەکەماندا 80 نەماممان لە جۆری زەیتون و ئیرۆزۆنیکا لە قوتابخانەی بنگردی بنەڕەتی چاند، هەڵمەتەکەش بەرداوام دەکەین لە سەرجەم قوتابخانەکان داواکارین لە هاوڵاتیان و خێرخوازان هاوکارمان بن لە دابینکردنی نەمام یاخود بە پارە بۆ ئەوەی نەمامی پێ دابین بکەین”.
لەسنووری ناحیەی بنگرد زیاتر لە 10 قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی هەیە و بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان تائێستا دەرگای قوتابخانەکان نەکراوەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی