لە کاتژمێر 7:00ـەوە
ئەمشەو 6 شەقامی سەرەکی هەولێر دادەخرێت
964+
توانا نەقی
بەهۆی ئاهەنگێڕانی سەری ساڵەوە چەند شەقامێکی ناو شار بە ڕووی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت.
هێمن حەمەدەمین وتەبێژی هاوتوچۆی هەولێر بە 964ی راگەیاند، داخستنەکان لە کاتژمێر 7:00ـی ئەم ئێوارەوەیەوە دەست پێدەکات.
ئەو شەقامانەی کە دادەخرێت:
– شەقامی ئیسکان هەردووساید چوون و هاتن.
– چوارڕیانی زەیتونە و داون تاون بەرەو ناوبازاڕ دادەخرێت
– شەقامی سینەما حەمرا بە رەو ناو بازاڕ دادەخرێت.
– شەقامی بەردەم پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ دادەخرێت.
– شەقامی 100 مەتری بەردەم گۆڕستانی شێخ ئەحمەد تا بەردەم فامیلی مۆڵ دادەخرێت.
– لە چوارڕیانی سەربەستی (جەوازات) تا چوارڕیانی هۆڵی شەهید سعد (شەقامی دریم ستی ، ئێمپایەر) چون و هاتن دادەخرێت.
ئاماژەش بەوە کراوە تا ئاسایی بوونەوەی ئاهەنگاکان و درانگانی شەو داخستنەکە بەردەوام دەبێت.