لە دهۆک

رووداوێکی هاتوچۆ ژیانی لە ژنێک سەندەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

کاتژمێر 1:00ی شەوی رابردوو، لە رێگای شێخان – دهۆک رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێڵ روویدا و کەسێک گیانیلەدەستدا.

رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە نزیک گوندی بریفکا لە سنووری پارێزگای دهۆک روویداوە، کەسێک گیانیلەدەستداوە و سێیانی دیکەش برینداربوون.

خەلیل کۆچەر، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شێخان بە 964ی وت، لە رووداوەکە ژنێکی تەمەن 25 ساڵە گیانیلەدەستداوە کە خەڵکی گوندی “شێخ هەسنا”یە لە پارێزگای دهۆک، هاوکات سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەوتەی خەلیل کۆچەر، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون و چارەسەر وەردەگرن، زیانێکی زۆری ماددیشی هەبووە لە هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا.

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش ئەندامی خێزانێک برینداربوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش ئەندامی خێزانێک برینداربوون