بەپێی توێژینەوەیەکی دەستەی ئامار

لە هەرێمى کوردستان تەنیا 14 ژن خاوەنى مۆلیدەى ئەهلین

964+

وریا فەتاح

بەپێی توێژینەوەیەک کە دەستەی ئامار بڵاویکردوەتەوە، لە هەرێمى کوردستاندا، نزیکەى هەشت هەزار کەس وەک کارمەندى مۆلیدە ئەهلییەکان کاردەکەن کۆى گشتى مۆلیدەکانیش ژمارەیان حەوت هەزار و 354 دانەیە، لەو ژمارەیە تەنیا 14 ژن خاوەنداریەتی مۆلیدەی ئەهلی دەکەن.

بەپێى توێژینەوەیەکی بەشى ئامارەکانى پیشەسازى لە دەستەى ئامارى هەرێم کە بۆ مۆلیدەکانى کارەباى کەرتى تایبەتە لە هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 ئەنجامدراوە، تێیدا دەردەکەوێت کە حەوت هەزار و 354 مۆلیدەى ئەهلى لە هەرێمى کوردستان هەیە و حەوت هەزار و 746 کەسیش وەک کارمەندى مۆلیدەکان کاردەکەن کە 166 کەسیان لە خوار تەمەنى 18 ساڵین.

بەپێى دەرەنجامەکانى رووپێوییەکە، رێژەى بەشداریى کردنى ژنان بە نزیکەى 0.5%ـە، بەجۆرێک تەنیا 14 ژن خاوەنى مۆلیدەن و هەمووشیان لە سلێمانین و لە دهۆک و هەولێر هیچ ژنێک خاوەنى مۆلیدە نین، لەبەرامبەردا سێ هەزار و 94 پیاو، خاوەندارێتى لە مۆلیدەکان دەکەن.

سەبارەت بە ژمارەى هاوبەشانى کارەبا، رووپێوییەکە ئاشکراى کردووە کە لە ساڵى 2021دا، یەک ملیۆن و 311 هەزار و 598 هاوبەش لەسەرتاسەرى هەرێم بونیان هەبووە کە 38%یان لە سلێمانى و 35%ى لە هەولێر و 27%ى لە دهۆک بووە.

دەستەیەکی نوێ بۆ کۆمەڵەی داکۆکی لە مۆلیدە ئەهلییەکان د...

دەستەیەکی نوێ بۆ کۆمەڵەی داکۆکی لە مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکران