"دەبێ بوەستێنرین"

ئه‌مریكا: هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانمان هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر عێراق


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئیلینا رۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئه‌مڕۆ سێشەممە، ئەو هێرشانەی ئاراستەی هێزە بیانییەکان دەکرێت، بە هێرشکردنە سەر عێراق زانی.

رۆمانۆڤسکی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” ده‌ڵێت: “سەرۆک ئەولەویەتێکی بەرزتر لە پاراستنی کارمەندانی ئەمریکی دانانێت کە لە ناوچە مەترسیدارەکاندا خزمەت دەکەن، هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا کە لە عێراق ئامادەن، میوانی حکومەتی عێراقن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هێرشانەی کە ئاراستەیان دەکرێت بە هێرشکردنە سەر عێراق دادەنرێت و ئەم هێرشانەی گرووپە تیرۆریستیەکان دەبێت بوەستێنرێت.
دوێنێ ئێواره‌ به‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، لە تۆڵەی هێرشەکەشدا ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر گرووپە چەکدارییەکان لە پارێزگای بابل.