ئەمشەویش باران دەبێت و سبەی بەیانی تەم
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئەم شەو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەتایبەت هەولێر و سلێمانی نمە باران بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی زووشدا دەبێتە تەم.
ئەمشەو یەکشەممە، بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، سبەینێ تەمێکی چڕ دەبێت و مەودای بینین بۆ کەمتر لە کیلۆمەترێک کەم دەبێتەوە.
کەشناسی بڕی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردووشی بڵاو کردووەتەوە، زۆرترین بڕی باران بارین لە قەزای پیرمام بووە بە 59.3 ملم و کەمترینیش لە دهۆک باریوە بە 0.7 ملم.
بڕ باران بارین لە 12 کاتژمێری رابردوو:
هەولێر: 11.5 ملم
شهمامك: 7.3 ملم
ُپیرمام: 59.3 ملم
سلێمانی: 3.9 ملم
هەڵەبجە: 4.0 ملم
چمچمال: 12.5 ملم
دهۆک: 0.7 ملم
زاخۆ: 2.5 ملم
کرکوک: 8.8 ملگ
خانقین: 15.6 ملم
ئاکرێ: 8.6 ملم
ئامێدی: 1.4 ملم
مانگێش: 0.6 ملم
بامەڕنی: 3.8 ملم
دەربەندیخان: 42.6 ملم
دوکان: 26.2 ملم
حاجی ئۆمەران: 20 ملم
هەڵشۆ: 11.2 ملم
خەبات: 4.2 ملم
مەیدان: 11.4 ملم
سوران: 14.2 ملم
پێنجوین: 34.4 ملم
ماوەت : 31.6 ملم
قەڵادزە: 8.4 ملم
باتوفە: 2.4 ملم
سیدەکان: 24.2 ملم
مێرگەسور: 19.2 ملم