ستافی بیناسازیی پەروەردەی شرباژێڕ لە کاتی تێکردنی سەقفی قوتابخانەکەدا - وێنە: پەروەردەی شارباژێڕ
سەقفەکەشی نوێکرایەوە
قوتابخانەکەی سوورە قەڵات هیچ کێشەیەکی نەما
964+
پێشەوا محەمەد
بە کۆنکرێتکردنەوەی سەقفی بیناکەی، قوتابخانەی سوورەقەڵاتی بنەڕەتی هیچ کێشەیەکی نەما.
پێشتر قوتابخانەکە فراوانکردنی بۆ کرابوو و سەرجەم بیناکەشی نۆژەن کرابووەوە.
لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ بە 964ـی راگەیاند، سەقفی قوتابخانەکە ساڵانیک بوو کێشە بوو درزی بردبوو و بەردەوام ئاوی دەدا و کێشەکە چارەسەر کراوە.
وتیشی، “بوودجەی تێکردنی سەقفەکە لە لایەن پەروەردەکەمانەوە دابین کرا و لە لایەن ستافی بیناسازایی پەروەردەکەشمانەوە کارەکانی بۆ کرا”.
سنووری پەروەردەی شارباژێڕ 99 قوتابخانەی تێدایە و 20یان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە و ئێستا زیاتر لە پێنج قوتابخانەیان کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەکرێت.
“قوتابخانەکان بەشێکیان پێویستیان بە فراوانکردنە، هەندێکیان زۆر کۆن بوون و پێویستیان بە دروستکردنەوەیە، هەندێکیان دیوار و سەقفەکەی درزیان بردووە و دەبێت چاک بکرێت”، ئەوەش قسەی لەتیف حوسێنە.