سەرپەرشتیارێکى پەروەردەیى و بەڕێوەبەرێکى قوتابخانەى کوشتبوو

دواى 12 ساڵ دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، دەستگیرکردنى ئەو بکوژەى راگەیاند، کە 12 ساڵ لەمەوبەر، سەرپەرشتیارێکى پەروەردەیى و بەڕێوەبەرێکى قوتابخانەیەکى لە پارێزگاى میسان کوشتبوو.

لە بەیاننامەیەکى دەزگاکەدا، کە کۆپییەکى بەدەست 964 کەوتووە، لە ماوەى 48 کاتژمێردا، ئاسایشى نیشتمانى دۆسیەى تاوانێکى هەڵداوەتەوە، کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ 12 ساڵ لەمەوبەر و لە پارێزگاى میساندا روویداوە.

بەپێى بەیاننامەکە، دواى کۆکردنەوەى زانیارى ورد لەسەر تۆمەتبارى هەڵاتوو، مەفرەزەکانیان لە پارێزگاى بەغداد توانیان دەستگیرى بکەن و بۆ وەرگرتنى سزاى یاسایى دەیبەنە بەردەم دادوەر.

رووداوەکە لە ساڵى 2011 روویداوە، کاتێک تۆمەتبارێک سەرپەرشتیارێکى پەروەردەیى و بەڕێوەبەرێکى قوتابخانەیەکى میسان دەکوژێت و دواتر خۆى دەشارێتەوە.

ئاسایشی هەولێر سناپچیەکی دەستگیرکرد

ئاسایشی هەولێر سناپچیەکی دەستگیرکرد