کێشەی بۆ هاوڵاتیش دروستکردووە

کارەبای سلێمانی بەدەست پێوەری ئەلکترۆنییەوە واوەیلایەتی

964+

پێشەوا محەمەد

لەناوشاری سلێمانی چوار پێوەری ئەلکترۆنی لە ماڵەکان دەبەسترێن، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەڵێت، کێشەی بۆ دروستکردوون.

بە وتەی چالاک عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری بەشی JIS لە بەشی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی، کە بۆ 964 قسەی کردووە، زۆرترین کێشەکان کە ئەو پێوەرانە بۆیان دروستدەکەن، کێشەی خوێندنەوەیە.

دەشڵێت، “هاوڵاتی وەسڵێک دەهێنێت و دەڵێت پارەی زۆر بۆ هاتووەتەوە، کاتێکیش لیژنە سەیری دەکات دەبینێت بە هەڵە خوێندراوەتەوە و رەتکردنەوەی ئەو پارەیەش کە لەسەر وەسڵەکەیە کێشەی زۆر بۆ ئێمە دروستدەکات، چونکە پێویستی بە رەزامەندیی هەولێرە”.

هەتا ئێستا کارەبای سلێمانی پێوەرێکی بەو مەرجانە دیاری نەکردووە، کە خۆی دەیەوێت تا بێتە بازاڕەکانەوە و تەنیا ئەوە بەکاربهێندرێت، “ئەوە کاری وەزارەتە و پێویستە ئەوان بیکەن”.

ئێستا بەڕێوەبەرایتییەکە سەرقاڵی وتنەوەی سیمینارە بۆ ئەوەی ژمێرکارەکانی کەمترین هەڵە لە خوێندنەوەی پێوەرەکاندا بکەن.

چالاک عەبدولکەریم وتیشی، “پێوەرەکان هەریەکەیان کۆدێکیان هەیە و دەبێت ئەو کارمەندەی پێوەرەکان دەخوێنێتەوە زانیاریی ئەوەی هەبێت کام کۆدە هی کام پێوەرانەیە”.

کارەبای سلێمانی لە گەڕەکی چوارچرا پڕۆژەیەک جێبەجێ دەک...

کارەبای سلێمانی لە گەڕەکی چوارچرا پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکات