زۆری نەماوە دەستبەکار بن
زاخۆ بوو بە خاوەنی فەرمانگەی ژینگە
964+
پێشەوا محەمەد
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو بە خاوەنی فەرمانگەی ژینگە و بەڕێوەبەرەکەشی کارنامەی خۆی بۆ 964 ئاشکرا دەکات.
964 دەزانێت تا ئێستا فەرمانگەکە بە تەواوی ئامادە نەبووە و بەڕێوەبەرەکەشی دەستبەکار نەبووە، بەڵام فەرمانەکان دەرکراون و لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەستپێدەکەن.
مان محەمەد کەریم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “لەگەڵ دەستبەکاربوونم دەمەوێت یەکەم کارم کەمکردنەوەی دوکەڵ و دەنگی مۆلیدە ئەهلییەکان بێت، کە زۆر ژینگە پیس دەکەن”.
ئاماژەی بەوەش دا، دووەم کاری زیادکردنی رێژەی سەوزایی سنوورەکەیە و سێیەم هەنگاویشی دەیەوێت کارگەکانی سنوورەکە بە جێبەجێکردنی رێنماییە ژینگەییەکان پابەند بکات.
ئیدارەی زاخۆ نزیکەی 350 هەزار دانیشتووی هەیە و تا ئێستا فەرمانگەی ژینگەی نەبووە.
“رەنگە لەو ماوەیەدا کە فەرمانگەی ژینگە نەبووە رێنماییەکانی دەستەکە وەک پێویست جێبەجێ نەکرابن، ئێمە هەوڵ دەدەین لە خزمەتی خەڵک و ژینگەی ئیدارەکە و کوردستاندا بین”، ئەوەش قسەی مان محەمەدە.