لە شنگال.. 600 وانەبێژی خۆبەخش مانگرتنیان راگەیاند
+964
شنگال
بەهۆی ئەوەی دامەزراندن نایانگرێتەوە، مامۆستایانی خۆبەخش لە شنگال مانگرتنیان راگەیاند.
دوای ئەوەی ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ لە قەزای شنگال بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەرچوو، بەشێکی دیکە لەو مامۆستایانەی کە بڕیارەکە نەیگرتنەوە، مانگرتنیان راگەیاند.
ئەوانەی بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەرچووە، بەپێی بڕگەی 315ـی یاسای ئاسایشی خۆراکە.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکەی بۆ +964 نێردراوە، مامۆستایانى خۆبەخش دەڵێن: بەهۆکاری نادیار و ناڕوونەوە لەلایەن هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی نەینەوا و شنگال، 600 مامۆستای وانەبێژ دامەزراندن نەیگرتنەوە، ئەمەش وایکرد بێینە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شنگال وەستاوین و داوای ماف خوراوی خۆمان دەکەین.
“ئێمە نوێنەری 600 خێزان و دەیان هەزار قوتابی و خوێندکارین کە لەمڕۆوە بەدواوە بەهۆی ئەم مانگرتنە بێبەش دەبن لە خوێندنی وانەکانیان، تا ئەوکاتەی وەکو هەموو وانەبێژان و کارگێڕەکانی تر دۆزەکەمان چارەسەر دەکەن”. لە بەیاننامەکەی مامۆستایانی خۆبەخش هاتبوو.
حەسەن ساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال بۆ +964 قسەی کردووەو رەتیدەکاتەوە دەسەڵاتی دامەزراندن لای ئەوان بێت، دەڵێ: هەماهەنگیان بۆ دەکەین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەینەوا و داواکارییەکانیان بۆ حکومەتی فیدڕاڵ بەرزدەکەینەوە.
بەردەوام بوونی وانەبێژان لە مانگرتن، هەڕەشەی پەکخستنی دەوامی چەند قوتابخانەیەکی قەزاکە دەکات.