تۆم باراک
تۆم باراک : پێزانینمان بۆ هەنگاوە هەیە
ئەمریکا پرۆسەی چەکدانانی گروپەکان بە هەنگاوێکی گرنگ باسدەکات
فەرهاد حەسەن
تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و عێراق لەسەر چەکدانانی گروپە عێراقییەکان، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و ئەمە بە هەنگاوێکی باش بۆ هێنانەکایەی سەقامگیری باس دەکات.
باراک لە تۆڕی ئێکس سوپاسگوزاری خۆی بۆ گروپە عێراقییەکان دەربڕی سەبارەت بە بڕیاری گەڕاندنەوە و رادەستکردنەوەی سەرجەم چەکەکانیان بۆ حکومەتی عێراق و دەڵێت، ئەم هەنگاوە هاوکار دەبێت لە داڕشتنی بنەماکانی سەقامگیری بۆ وڵاتەکە.
دوای سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، هەریەك لە عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی کە سه‌ر به قه‌یس خه‌زعه‌لییە، لەگەڵ كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی سەر بە شبل زيدیە بڕیاری چەك دانانیان دا و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش ستایشی هەڵوێستەكەیان دەكات و هەنگاوەكەیان بە ئەرێنی بۆ بونیادنانی دەوڵەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا ناودەبات.