چەند ساڵێکە دەیناڵاند

لە رانیە نەشتەرگەری “فتقی ناوەکی” بۆ ژنێک ئەنجامدرا

964+
ئەحمەد مستەفا

ژنێکی دانیشتووی ئیدارەی راپەڕین بەهۆی ئازارەوە چەند ساڵێکە دەیناڵاند، تیمێک پشکنینیان بۆ کرد و دەرکەوت “فتقی ناوەکی” هەیە، بە نەشتەرگەری دەردەکەیان بۆ تیمار کرد.

بە وتەی تەندروستیی راپەڕین، ئەو ژنە ساڵانێکە بە دەست ئازاری ناوبەناوی ناوسک، رشانەوە و قەبزی درێژخایەن ناڵاندویەتی، دوای پشکنینی پزیشکی ورد و تاقیگەیی، هەروەها ئەنجامدانی پشکنینی تیشک، دەرکەوت کە نەخۆشەکە دووچاری یەکێک لە جۆرە دەگمەنەکانی فتق بووە ئەویش “فتقی ناوەکی”یە.

“فتقی ناوەکی” یەکێکە لە دەگمەنترین جۆرەکانی فتق، تەندروستی راپەڕین دەڵێت، “ئەگەر بە زوویی دەستنیشان نەکرێت و بێ چارەسەری نەشتەرکاری جێبهێڵدرێ، ئەوا بەرەو چەند ئاکامێکی خراپ سەردەکێشێ لەوانە گیران، رەش بوون و تەقینی ریخۆڵە”.

تیمەکە لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە گەیشتوون بەو دەرئەنخامەی کە برینەکەی بە نەشتەرگەری بۆ تیمار بکەن، تەندروستی راپەڕین دەڵێت، “خۆشبەختانە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا”.

12 ساڵە نەخۆشخانە 291 قەرەوێڵەیەکەی رانییە لە چاوەڕوانى ...

12 ساڵە نەخۆشخانە 291 قەرەوێڵەیەکەی رانییە لە چاوەڕوانى تەواو بوندایە