شوێنی وه‌ستانى سه‌ره‌ى به‌نزین بۆ شۆفێرانى رواندز چاككرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى رواندز به شۆفڵ و ئامێرهكانییهوه شوێنی وه‌ستانى سه‌ره‌ى به‌نزینى بۆ شۆفێرانى قه‌زاكه‌ى چاككرد، كه پێشتر قه‌ڵه‌باڵغى له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان دروست ده‌كرد.
سەرۆكایەتی شارەوانی رواندز، بڵاویكرده‌وه، بە مەبەستی ئاسانكاری و سەلامەتی بۆ شۆفێران تا لە كاتی وەستان لە ریزی وەرگرتنی نۆرەی بەنزین دووربن لە رووداو و بە ئاسانی بتوانن جوڵە بكەن، شوێنى وه‌ستانى ئۆتۆمبێله‌كانى بۆ فراوانكردن.
شاره‌وانى شۆفڵ و قه‌لاب و عادیلهى به‌كارهێنا بۆ فراوانكردنى ئه‌و شوێنانه.
شارەوانی ده‌ڵێت “ئێستا شوێنى وه‌ستانى شۆفێره‌كان بۆ نۆره‌ى وه‌رگرتنى به‌نزین سه‌لامه‌ته”.