هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتیەکی پاسپۆرت سەرقاڵی مامەڵەکردنن. وێنە: 964
چەند رۆژێک دەوەستن
پاسپۆرتى سۆران به ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه كار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سۆران له دوێنێوه كاره‌كانى راگرتوه، به‌ڕێوه‌به‌رەکەی ده‌ڵێت، كاره‌كان رێكده‌خه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به سیستمى ئه‌لیكترۆنى بكه‌ن.
نووسینگەی پاسپۆرتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دانیشتووانی سنووره‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه بەهۆی گۆڕانكاری لە سیستەمدا، لە رۆژی یەكشەممە 17.12.2023 مامەڵەی پاسپۆرت رادەگیرێت.
عه‌قید به‌ختیار نیعمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى سۆران به 964ـى وت، راگرتنى كاره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه سیستمى نوێ بخه‌نه‌كار، كه سیستمى ئه‌لیكترۆنییه.
وتیشی، “له‌دوێنێوه خه‌ریكی جێگیركردنى تۆڕى ئه‌و سیستمه نوێیه‌ن و له‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به‌كار ده‌بنه‌وه به سیستمه نوێیه‌کە”.
964 ده‌زانێت، لە ناوەڕاستی مانگی پێنجی ئەمساڵەوە کارکردن بۆ دانانی سیستمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و له زۆربه‌ى شار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش جێبه‌جێكراوه.