هیچی ناوێت

ئه‌بو حه‌سه‌ن لە پێناو خانه‌قین دەنگ ده‌دات و چاوه‌ڕێی گۆڕانكارییه‌

964+
راژان باجەلان- خانەقین

(ئەبو حەسەن) كه‌ ناوی خۆی جه‌باره‌، حەفتا ساڵی تەمەنی تێپەڕاندووە و چاوەڕێی رۆژی هەڵبژاردنە، بە ئومێدی ئەوەی جارێکی دیكه‌ پەنجەی مۆر بکات.
به‌ قسه‌ی ئه‌بو حه‌سه‌ن بۆ 964، “خانەقین زۆر پشتگوێ خراوە و قەت ناکرێت مرۆڤ لە هەڵبژاردن خۆی بە دوور بگرێت”.

ئه‌و وەک داواکاری کەسی، هیچی ناوێت و تەنیا جوانکردنی شارەکەی و ئاسووده‌یی خەڵکەکەی نەبێت، بە رای ئەویش هەڵبژاردنی کاندیدی گونجاو دەبێت بە قەناعەتێکی شەخسی و گونجانی بیروڕا و بەرنامەی هەڵبژاردنەکەی بێت.

سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 18.12.2023 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق “جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

تۆڕی 964 لەگەڵ 3789 چاودێر رووماڵی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پ...

تۆڕی 964 لەگەڵ 3789 چاودێر رووماڵی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات