داواکاری زۆرە

ئه‌نچیلۆتی بازاڕی گه‌رمه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، راهێنه‌ری ریال مه‌درید بازاڕی گه‌رمه‌ و چه‌ند تیپ و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك داوای ده‌كه‌ن.

ئه‌نچیلۆتی له‌ هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی دێت، هێشتا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی گفتوگۆی نه‌كردووه‌.

نوێترین تیپ كه‌ چاوی له‌وه‌یه‌ ئه‌نچیلۆتی مه‌شقی تیپه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزییه‌، چونكه‌ خه‌ریكه‌ تێن هاگی راهێنه‌ری ئێستای تیپه‌كه‌ ده‌رده‌كرێت.

هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلیش ماوه‌یه‌كی زۆره‌ چاوه‌ڕێی ئۆكه‌ی ئه‌نچیلۆتی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شقی تیپه‌كه‌یان وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌داش داوای ده‌كه‌ن.

تۆڕی دیفێنسا سێنترالی ئیسپانی ده‌ڵێت، ریال مه‌درید بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌یه‌ و جێگره‌وه‌ی بۆ ئه‌نچیلۆتی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ جێ بهێڵێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه‌.

ئەنچیلۆتی دڵی خۆشە و عەیبی نییە

ئەنچیلۆتی دڵی خۆشە و عەیبی نییە